حەلبۆسی جەختی لەسەر پێویستی دانانی خشتەی کات بۆ جێبەجێکردنی ڕەشنووسی یاساکان کردەوە

سیاسی
  • 28-02-2023, 18:32
  • +A -A

    بەغداد _INA
    محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە لەکاتی میوانداریکردنی لەلایەن کوتلەی پەرلەمانی دەوڵەتی یاسا جەختیکردەوە کەپێویستە خشتەیەکی کاتی بۆ جێبەجێکردنی ڕەشنوسی یاساکان دابنرێت.

    کوتلەکە لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند : کوتلەی پەرلەمانی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ سێشەممەمیوانداری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبۆسی کرد، ئاماژەی بەوەکرد لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لەماوەی داهاتوودا".

    بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەندامانی کوتلەکە جەختیان لەسەر "گرنگی کاراکردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریی ئەنجومەنی نوێنەران و هەماهەنگی و نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە، بۆ دەرکردنی یاسادانان کە پێویستیەکی بەپەلەی شەقامی عێراقە.

    حەلبۆسی جەختیشی لەوە کردەوە پێویستی دیاریکردنی ڕەشنوسی ئەو یاسایانە کە تا ئێستا پەسەند نەکراوە و خشتەیەکی کاتی بۆ پەسەندکردنیان داناوە" ئاماژەشیدا بە "پەرۆشی سەرۆکایەتی ئەنجومەن بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ کوتلە پەرلەمانییەکان بۆ ئەوەی ئەنجومەنەکە نوێنەری هەموو خەڵک بێت".