سیدحکیم داوای هاوکاری لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بکرێت بۆ پشتیوانی لەعێڕاق.

سیاسی
  • 28-02-2023, 13:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی ید عماڕحکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە عێڕاق کراوەیە بەرامبەربە هەمووان بەشێوەیەک کە بەرژەوەندیەکانی بۆ دابین بکاتوسەروەریەکەی بپارێزێت، داواشی کرد کە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوڕوپا کارابکرێت.
    سیدحەکیم لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەمڕۆ چاومان کەوت بە باڵیۆزی یەکێتی ئەوڕوپا فیلەفاریولا وباسمان لە پێشهاتەسیاسیەکانی عێڕاق وناوچەکە وپەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرد .
    سیدحکیم جەختی لەوەکردەوەکە عێڕاق کراوەیەبەسەر هەمووان بەشێوەیەک کە بەرژەوەندیەکانی بۆدابین بکات و سەروەریەکەی بۆ بپارێزێت.
    سیدحکیم وتیشی کە گوێمان لە خوێندنەوەی ئەرێنی باڵیۆزی ئەوڕوپاگرت لەبوارەکانی وزەو گۆڕانکاری کەشوهەواو بەردەوامبوونی پەیوەندیەکان ، خواستیش لەلای یەکێتی ئەوڕوپاهەیە بۆ هەنگاونان بۆ قۆناغی وەبەرهێنان لەعێڕاقدا.