سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر گرنگی و بەردەوامبوونی پرۆژەی کەناڵی جاف دەکاتەوە

سیاسی
  • 27-02-2023, 17:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ، جەختی لە گرنگی هەنگاونان و بەرەو پێشچونی پڕۆژەی کەناڵی "جاف" کردەوە.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردویەتی، تیایدا هاتووە "ئەمڕۆ "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتە بە بەدواداچوونی پڕۆژەی کەناڵی "جاف " کرد. 
     راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"سودانی" لەکۆبونەوەکەد گوێی لەبۆچون و گفتوگۆکان گرت، سەبارەت بە دوایین گۆرانکاری و پێشهاتەکان لە کارەکانی کۆمپانیای ڕاوێژکاری ئیتاڵی لە پرۆژەی کەناڵی "جاف" وەک (دەروازەیەک بۆ گەشەپێدان). 
    "سودانی " جەختی لە "گرنگی بەردەوامبوونی ئەم پڕۆژە گرنگە کردەوە کە دەرفەتێکی ئومێدبەخشە و نوێنەرایەتی ئایندەی ئابووری و گەشەپێدانی عێراق دەکات.