دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوە لە ئەندامێکی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

سیاسی
  • 27-02-2023, 17:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی ئاشکرای کرد کە فەرمانی لێکۆڵینەوەی لە دژی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێستا دەرکردوە، بەهۆی ئەنجامدانی کارێک کە پەیوەندی بە لێکۆڵینەوەی دادوەری هەبووە.
     بەشی لێکۆڵینەوەکانی دەستەکە ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە"دادوەرێکی دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ بڕیاری بانگهێشتکردنی بۆ ئەندامێکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمان بۆ خولی ئێستا دەرکردوە ، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر بەڕێوەبەرێکی گشتی لە یەکێک لە وەزارەتەکان هەبووە، لە ئەنجامدانی سەرپێچی، کە دواتر ئەو پەرلەمانتارە بە نوسراوێک داوای لە دادگا دەکات ڕێکارە یاساییەکان ڕابگرێت، بەبێ ئەوەی پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو راگرتنە ڕوون بکاتەوە. 
    بەیاننامەکەی دەستەی دەستپاکی روونیشیکردۆتەوە "کە دەرکردنی فەرمانی لێکۆڵینەوە ، بەپێی بڕگەکانی مادەی (331) لە یاسای سزادانی عێراقی هەموارکراوی ژمارە (111ی ساڵی 1969) ئەنجامدەدرێت ، کە لە مادەی (٣٣١)دا بەم جۆرە هاتووە: سزای زیندانیکردن و غەرامەکردن، یان یەکێک لەم دوو سزایە، بەسەر هەر بەرپرسێک یان بریکارێکی گشتیدا دەسەپێنرێت کە بە ئەنقەست پێشێلکردنی ئەرکەکانی پۆستەکەی ئەنجام بدات یان خۆی لە ئەنجامدانی یەکێکیان بەدوور بگرێت لە ئەرکەکانی، بە مەبەستی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی تاک یان بە مەبەستی سوود گەیاندن بە کەسێک لەسەر حیسابی کەسێکی تر یان لەسەر حیسابی دەوڵەت.