سەید حەکیم جەخت لەسەر پێویستی کارکردن لەسەر یەکڕیزی کوردانی فەیلی دەکاتەوە

سیاسی
  • 26-02-2023, 20:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"سەید عەممار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی ، جەختی لەسەر پێویستی کارکردن لەسەر یەکڕیزی فەیللیەکان کردەوە.
     نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەید"حەکیم " لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە ڕایگەیاندووە "سەید "عەمارحەکیم" سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی ، لە شوێنی مانەوەی خۆی چاوی کەوت بە وەفدێکی کۆنگرەی گشتی کوردانی فەیلی بە سەرۆکایەتی "تاریق مەندەڵاوی" و بەئامادەبوونی ڕاوێژکار " فوئاد عەلی ئەکبەر" و هەریەک لە عەبدولسەمەد و عەباس جەواری و شێخ سەتار مەنسووری.
     لەبەیاننامەکەدا هاتوە " کە "حەکیم" جەختی لە پێویستی کارکردن لەسەر یەکڕیزی فەیلیەکان کردووەتەوە، هەروەک پاڵپشتی و پشگیری تەواوی بۆ کۆنگرەی گشتی کوردانی فەیلی دەربڕی و هیوای خواست کە سەرکەوتووبن لە هەوڵەکانیاندا. 
     لای خۆیەوە "مەندەلاوی "ڕۆڵی سەید حەکیمی لە باوەشکردنەوە بۆ کوردانی فەیلی بە درێژایی مێژووی ئەم بنەماڵە لە گرنگیدان بە پرسەکانی کوردانی فەیلی و چارەسەرکردنی ئازارەکانیان بەرزنرخاند.