حەلبوسی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی شورای سعودیە دەكات

سیاسی
  • 24-02-2023, 14:44
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ هەینی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی شورای سعودیە شێخ عەبدوڵڵا بن محەمەد ئال شێخ كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی ،سەرۆكی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەنجومەنی شورای سعودیە شێخ عەبدوڵڵا بن محەمەد ئال شێخ كرد.
    بەغدای پایتەخت میوانداری سی و چوارەمین كۆنفرانسی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی دەكات لە ماوەی (26-23)ی ئەم مانگەوە.