سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەردانی ئێران پێگەیشت

سیاسی
  • 23-02-2023, 12:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە فائق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بانگهێشتی فەرمی بۆ سەردانی تاران پێگەیشت.
     لە ڕاگەیاندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە "فایق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێک یاوەری کرد".
     بە پێی ڕاگەیاندراوەكە : زەیدان بانگهێشتی فەرمی لە لایەن غوڵام حسێن موحسینی بەرپرسی هێزی قەزایی لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ سەردانی تاران پێگەیشت.