حەلبوسی: پەرلەمان پشتیوانی لە هەوڵەكانی حكومەت دەكات بۆ بەرزكردنەوەی هاوكاری لەگەڵ ئێران

سیاسی
  • 22-02-2023, 21:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتی كردەوە كە پەرلەمان پشتیوانی لە هەوڵەكانی حكومەت دەكات سەبارەت بە كراوەیی عێراق لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەری.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ حەلبوسی پێشوازی لە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری كرد". بە ئاماژەدان بەوەی كە "لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات، و هاوكاری لە بوارە جیاوازەكاندا تاوتوێ كرا."
    لە میانی دیدارەكەدا حەلبوسی ئاماژەی بە "كرانەوەی عێراق لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ دراوسێكانی و دەوروبەری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی" كرد، جەختیكردەوە "گرنگی بەهێزكردنی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات، هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشتی هەوڵەكانی حكومەت دەكات لە". 
    بەپێی راگەیندراوەكە وەزیری دەرەوەی ئێران سڵاوی سەرۆكی ئەنجومەنی شورا ئەحمەد باقر قالیباف گەیاندە حەلبوسی و پیرۆزبایی خۆی "بۆ پێكهێنانی حكومەت و دووبارە هەڵبژاردنەوەی حەلبوسی وەك سەرۆكی پەرلەمان نارد.
    عەبدوڵڵاهیان ئاماژەی بە "قوڵایی پەیوەندی و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، و دووپاتكردنەوەی پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق و هەموو ئەو شتانەی كە بەشدارن لە گەیشتن بە گەشەسەندن و سەقامگیری"، خواستی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی خولێكی نوێی گفتوگۆ بۆ عێراق لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات”.