د.شاخوان عەبدوڵڵا تاوتوێ ئامادەكارییە لۆجستییەكانی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی یەكێتی نێوان پەرلەمانەكانی عەرەبی لە بەغدا كرد

سیاسی
  • 22-02-2023, 19:07
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆكی پەرلەمان، د.شاخوان عەبدوڵڵا ئەحمەد، ئامادەكاری تەكنیكی و لۆجستی و بنەڕەتی بۆ كۆنفرانسی یەكێتی نێوان پەرلەمانەكانی عەرەبی لە بەغدا تاوتوێ كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە، "د. شاخەوان عەبدوڵڵا سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی كرد، بە ئامادەبوونی سەرۆكی لیژنەكە لەگەڵ، جێگری سەرۆكی لیژنەكە، و ئەو پەرلەمانتاران كە ئەندامی لیژنەكەن"، ڕوونیكردەوە، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا ئامادەكارییە تەكنیكی و لۆجستییەكان تاوتوێ كرا كە لە ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی شوباتی ئەمساڵ لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەدەچێت.
    بەپێی راگەیندراوەكە ، جێگیری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لەوە كردەوە، پێویستە هەوڵەكان بدرێت بۆ دابەشكردنی ڕۆڵەكان و چڕكردنەوەی كارەكان بۆ سەركەوتنی كۆنفرانسەكە، بۆ پێشوازیكردن لە شاندی وڵاتانی عەرەبی و دروستكردنی كەشێكی گونجاو، ئاماژەی بەوەشكرد، بانگهێشتكردنی كۆنفرانسەكە لەم قۆناغەدا هەنگاوێكی گرنگ بۆ پشتڕاستكردنەوەی سەقامگیری وڵات و پاراستنی سەروەری.