ئابووری پەرلەمانی میوانداری پارێزگاری بانكی ناوەندی دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر نرخی ئاڵوگۆری دۆلار

سیاسی
  • 22-02-2023, 16:10
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و وەبەرهێنانی پەرلەمان ئەمرۆ چوارشەممە، میوانداری عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد بۆ تاوتوێكردنی نرخی ئاڵوگۆری دۆلار.
    ئەندامی لیژنەكە كازم شەمەری بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنەكە میوانداری عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر نرخی ئاڵوگۆری دۆلار و سەقامگیری بازاڕ.
    ئەوەشی خستەڕوو: كە لیژنەكە جگە لە ژمارەیەك دۆسیەی دیكە ئەنجامی سەردانەكەی شاندی عێراقی بۆ واشنتن تاوتوێ كردووە.