حەلبوسی و باڵیۆزی ئەمریكا هەنگاوەكانی داهاتوو بۆ پتەوكردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ‌ دەكەن

سیاسی
  • 22-02-2023, 16:08
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئالینا رومانوسكی، ئەمرۆ چوارشەممە، هەنگاوەكانی داهاتوو بۆ پتەوكردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ‌ كرد.
    بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازیكرد لە ئالینا رومانوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
    ئاشكراشیكرد: لە دیدارەكەدا تاوتوێی ئەنجامی دوا سەردانی شاندی عێراق كرا بۆ واشنتۆن و هەنگاوەكانی داهاتوو بۆ پتەوكردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاكان لە نێویاندا بواری ئابووری و ئەمنی.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و چەند پرسێكی تری جێی بایەخی هاوبەش كرا.