سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی تیمی تایبەت بەوردبینكردنی لێخۆشبوونە گومركیەكان دەكات

سیاسی
  • 22-02-2023, 16:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی تیمی تایبەت بەوردبینكردنی لێخۆشبوونە گومركیەكان كرد.
    بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ئەمڕۆ چوار شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی تیمی تایبەت بەلێخۆشبوونە گومركیەكان كرد كەبەبڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیران لەدانیشتنی ڕۆژی 17ی كانوونی دووەمی رابڕدوو لەبەرێوبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی لەدیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و بەرێوبەری گشتی یاسایی لەدەستەی وەبەرهێنان و بەرێوبەری گشتی گرێبەستەكانی حكومی لەوەزارەتی پلاندانان پێكهاتووە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سودانی ئاگاداری میكانیزمەكانی كاركردنی تیمەكە سەبارەت بەلێخۆشبووەكانی گومركی بوو، كەپشت بەرێسا و شێوازەكانی پەسەندكراو لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەبەستێت بۆ چاودێریكردنی كەل و پەلی لێخۆشبوو لە گومركی تایبەت بەوەزارەتەكان و كەرتی تایبەت و گەرەنتیكردنی نەكەوتنیان بۆ ناو بازارەكان، ئەویش بەهاوكاری لەگەڵ بەشی لێكۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی كاری قاچاغی لەدەستەی گشتی گومركەكان، هەروەها گرنگترین تەگەرەكانی پێش كاری تیمەكە و چۆنیەتی چارەسەركردنیان تاوتووێكران.
    لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كار و هەوڵەكانی تیمەكە بەرز نرخاند، و جەختیشی لەوەكردەوە كەهەموو ڕێكارەكانی راست و دروست و بەئامانج، لەلایەن لایەنی زیان بەخش رووبەرووبوونەوەی دەبێت، و تەكیدی لەسەر بەردەوامی وپێشرەوی كاری تیمەكە كردەوە. 
    هەروەها پشتگیری خۆی بۆ تیمی وردبینی و پێشكێش كردنی هەموو ئاسانكاریەكان دووپاتكردووە، بەمەبەستی فراوانكردنی سنووری كارەكانی وچاودێربكردن لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان وكەشەسەندنی پیشەسازی بۆ چاودێریكردنی پرۆژەكان.
    هەر لەكۆبوونەوەكەدا چەند بڕیارێك دەركران، گرنگترینیان: بەجۆركردنی ماددەكان بەپێی گرنگیان، و پێكهێنانی لیژنەیەكی وردبینی سەرەتایی لەوەزارەتەكان بۆ خێراكردنی كاركردن.
    هاوكات كۆبوونەوەكە پێداویستیەكانی پرۆژەی مۆڵەتی ئەلیكترۆنی وهاوبەنیدیكردنی تۆڕەكان و چۆنیەتی تەرخانكراوەكانی پێویست و كاتی پێویست بۆ جێبەجێكردنی گفتوگۆیی لەسەركرد.