سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لە سەر فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری لەنێوان عێڕاق و لوبنان

سیاسی
  • 21-02-2023, 12:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبدولەتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوە لەسەر فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری نێوان عێڕاق ولوبنان.
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە وەزیری کاری لوبنانی مستەفاحوسێن بیرم وشاندی یاوەری.
    سەرۆک کۆمار لەمیانەی دیدارەکەدا باسی لە پەیوەندیەکانی هەردوولاکردەوە، وتیشی کە عێڕاق پاڵپشتی لەلوبنان دەکات و متمانەی هەیە کە لوبنان لەو قۆناغەدەرچێت.
    لەلایەن خۆشیەوە بیرم جەختی کردەوە لەسەرپەیوەندیەکانی نێوان لوبنان و عێڕاق کەپێویستە پتەوتربکرێن بۆ کارئاسانی کارکردن لەنێوان هەردوولا.
    ئاماژەشی بەوەدا کە عێڕاق تاهەنووکە پاڵپشت و هاوکارە بۆ لوبنان.