دەستپاكی: دوو ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێكی گشتی پێشوو لە وەزارەتی دارایی ڕاگەیاند

سیاسی
  • 20-02-2023, 21:41
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی بڕیارێكی حكومدانی ئادەبوو لە دژی بەڕێوەبەرێكی گشتی پێشوو لە وەزارەتی دارایی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچییەك لە پێدانی دەرفەتی وەبەرهێنان.
    بەشی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : دادگای ناوەندی تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی عەقاراتی (دەوڵەت) سزای دوو ساڵ زیندانیكردنی دەركرد بە ئەنجامدانی سەرپێچییەك بە پێدانی دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ دامەزراندنی كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون لە بەغداد.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو بڕیارەی لە دژی تۆمەتبار دەرچووە لە ئەنجامی ئەنجامدانی سەرپێچییەك لە پێدانی مۆڵەت بە وەبەرهێنەرێك و كۆمپانیایەكی ئەهلی تایبەت بۆ دامەزراندنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لەسەر پارچە زەوییەك لە شوێنێكی تایبەت ونایاب لە سەنتەری پایتەخت.
    لەكاتێكدا لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە : دادگا دوای لێكۆڵینەوە لەو بەڵگانەی كە لە دۆسیەكەدا بەدەست هاتوون، گەیشتە سزای تەواو لەسەر كەمتەرخەمی تاوانبارەكە و بڕیاریدا بە پشتبەستن بە مەرجەكانی مادەی (331)ی یاسای سزادان سزای بەسەردا بسەپێندرێت.