ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی بە دانیشتنی ئەمرۆی هێنا

سیاسی
  • 19-02-2023, 18:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی پەرلەمانی هەڵگرت تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندووە"شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری هەڵگرتنی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دا تا ئاگادارکردنەوەی تر ، کە ئەمرۆ سەرۆکایەتی بەرێوەچونی دانیشتنەکەی دەکرد.
     راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "لە دانیشتنی ئەمرۆدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای بیست و یەکەمی هەموارکراوی یاسای خاوەنکارەکان کرا، هەروەک خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای پەسەندکراوی بەیانە داراییەکان بۆ کۆتایی ساڵی دارایی 2014، یەکەم خوێندنەوەی بۆ کرا.
    هەروەها خوێندنەوە بۆ ڕەشنووسی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیاکانیا ئەمنیە تایبەتیەکان کرا ، هەروەک خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای هاوکارییە یاساییەکان ، و خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی کران .