حەمادی: بەرپرسیارێتی یەكسانبونمان لەگەڵ یانەی مالیكیەی بەحرێنی دەگرمە ئەستۆ

وەرزش
  • 18-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بەدواداچوون – ا ه ع حەمادی ئەحمەد كابتنی یانەی قوە جەویە رایگەیاند: بەپرسیارێتی یاكسانبوونیان (1-1) لەگەڵ یانەی مالیكیەی بەحرێنی دەگرێتە ئەستۆ لە چوارچێوەی یاریەكانی خولی جامی یەكێتی ئاسیا. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا حەمادی رایگەیاند: سەرباری ئەوەی لە یاریەكەدا وەك باشترین یاریزان دەستیشانكراوە بەڵام بەرپرسیارێتی یاكسانبوونیان دەگرێتە ئەستۆ. وتیشی چەندین دەرفەتی تۆماركردنی گۆڵی لەدەستداوە و لەهیچكام لەو دەرفەتانەدا گۆڵی تۆمار نەكردووە، دەشڵێت پێویستە بێ هیوا نەبن و تا ئێستا دەفەرتی سەركەوتنیان لەبەردەستدایە.