بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە چوار پارێزگادا 33 تۆمەتباری دەستگیرکرد کە لە نێویاندا تیرۆریستی تێدایە

ئەمنی
  • 6-02-2023, 19:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی 33 تۆمەتباری راگەیاند کە لەنێویاندا تیرۆریستی تێدایە لە هەریەک لە بەغدا و ئەنبار و میسان و کەرکوک. 
     بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندوە"بەپێی زانیاریی هەواڵگرییەکان بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان لە لیواکانی (پێنج و دە و یازدە و چواردە و حەڤدە)بە هاوکاری بەشی هەواڵگری لە هێزەکانی لیواکانی ئەو فەرماندەییە ، لە بۆسەیەکی توندا کە لەو پارێزگایانە دانرا، لە ئەنجامدا (3) تیرۆریستی داواکراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری بەپێی بڕگەکانی ماددەی (4)ی تیرۆر و (30) تایبەت بەتۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکراوە.
     بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە روو کە ، تۆمەتباران ڕادەستی دەستەڵاتی دادوەری کراون بۆ سەپاندنی یاسا بەسەریاندا.