وەزیری بازرگانی دەستپێكردنی بڕێكی زۆر لە خواردنەكان بەنرخی كێبركێ‌ لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو راگەیاند

ئابوری
  • 1-02-2023, 18:43
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری بازرگانی ئەسیر غەریری ئەمڕۆ چوارشەممە، دەست پێكردنی بڕێكی زۆر لە خواردنەكان بە نرخی كێبركێ‌ لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو راگەیاند.
    وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری بازرگانی دووپاتیكردەوە كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شایەتحاڵی دەستپێكردنی بڕێكی زۆر هێلكە و گۆشتی مریشك و ئاردی سفر و شیر بە نرخی كێبڕكێ‌ بۆ بازاڕی ناوخۆی بەغدا و پارێزگاكان و لەڕێگەی شوێن و لقەكانیانەوە دەبێت.
    بەپێی بەیاننامەكە غەریری جەختی لەوەكردوەتەوە: كە لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیراندا، وەزارەت لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕێكی زۆر لە كەرەستەی هێلكە و گۆشتی مریشك و ئاردی سفر لە نرخی پێشبڕكێدایە و لە گەڵ پێداویستییەكانی بازاڕی ناوخۆ و لە ڕێگەی دەزگاكانییەوە لە بەغدا و پارێزگاكان، دوای ئەوەی داواكارییەكی زۆریان لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەدەست گەیشت.