وەزارەتی دارایی عێراق 2869 هەلی دامەزراندن بۆ دەرچوانی چوار زانکۆ دەستەبەر دەکات

ئابوری
  • 23-01-2023, 14:00
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند" کە نزیکەی سێ هەزار  هەلی دامەزراندنی بۆ چوار زانکۆ ڕەخساوە.
     لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" لەژێر ڕێنمایی و بەدواداچوونی "تەیف سامی محمد " وەزیری دارایی،بەشی بودجە لە وەزارەتی دارایی ڕێکارەکانی هەلی دامەزراندنی چەندین دەرچوو لە چوار زانکۆی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تەواو کرد .
    ئەو پلە دامەزراندنانە هەریەک لە زانکۆکانی (کەرکوک و دیالە و بابل و قادسیە) دەگرێتەوە، کە پێک هاتوە لە  2869  پلەی بەم دامەزراندن کە بەم شێوەی خوارە دابەشبوە:-
     • زانکۆی کەرکوک (1263)
     • زانکۆی بابل (736)
     • زانکۆی قادیسیە (696)
     • زانکۆی دیالە (174)
     راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە" رێکارەکانی دامەزراندن لەچوارچێوەی بڕیاری ژمارە (23020)ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ساڵی 2023، و بەپێی فەرمانی وەزارەتی دارایی ژمارە (75555) لە 27ی کانونی یەکەمی 2022 بووە.