سەرۆكایەتی كۆمار وەزیران و پەرلەمان ئەنجومەنی داوەری پیرۆزباییان لە هەڵبژاردەی نیشتمانی كرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی كەنداو ٢٥

سیاسی
  • 19-01-2023, 23:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆكایەتی كۆمار وەزیران و پەرلەمان ئەنجومەنی داوەری پیرۆزباییان لە هەڵبژاردەی نیشتمانی كرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی كەنداو25 كە چوار جارە هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق ئەم جامە بەدەست بیهێنێت.
    سەرۆك كۆماری كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدوای خۆیدا وەریگرت، ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی دەكەین بەبۆنەی بردنەوەی یاری كۆتای ٢٥هەمین پاڵەوانێتی كەنداو، ". لەگەڵ ئەم دەستكەوتە گرنگە، كە دووپاتكردنەوەیە بۆ گەڕاندنەوەی عێراق بۆ پێگە و توانا گەورەكانی دوای ساڵانی سەخت ، سەرەتایەكی باشە بۆ وڵاتەكە كە زیاتر بۆنە وەرزشییەكان لە باوەش بگرێت، دوای ئەوەی عێراقییەكان توانای ناوازەی خۆیان بۆ ڕێكخستنی ئەم پاڵەوانێتییە سەلماند".
    هەروەها محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدوای خۆیدا وەریگرت تێیدا هاتبوو، “جامەكە عێراقییە، شێرەكانیشمان شانازی ئێمەن سەرمان بەرز بووەتەوە باشترین پاڵەوانێتی. سڵاو بۆ ئەوان و لە هاندەرانی دڵسۆز و سەربەرزمان، پیرۆزبایی بردنەوەی نازناوی كەنداو ٢٥، و سوپاس بۆ خوا و هەموو ئەوانەی بەشدار بوون و بەشداریان كرد لە سەركەوتنی جوانترین پاڵەوانێتی.
    محەممەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆز بایی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی كرد لەرێگای تویتێكدا ، كە ئاژانسی هەواڵی بەدوایدا خۆیدا هێنانی ، "پیرۆزبایی لە عێراق دەكەین، لە زاخۆوە تا جەزعی نەخڵە، پیرۆزبایی لە شێرەكان رافیدەین دەكەین كە جامی پاڵەوانێتی كەنداو 25 یان بەدەست هێنا ، هەروەها حەلبووسی سوپای هەموو ئەوانەی كرد كە دەستیان هەبوو لە سەرخستنی ئەم پاڵەوانێتییە.
    سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فائق زەیدان، پیرۆزبایی لە عێراقییەكان كرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی كەنداو لە لایەن هەڵبژاردەی نیشتمانیەوە.