سەرۆكی كۆمار كار لەسەر دروستكردنی بەنداو و مۆدێرنكردنی شێوازەكانی ئاودێری دووپات دەكاتەوە

سیاسی
  • 15-01-2023, 16:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار كارەكانی بۆ دروستكردنی بەنداو و مۆدێرنكردنی شێوازەكانی ئاودێری دووپاتكردەوە، جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی پانتای ئاوەكان كردەوە.
     سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە سەرۆكی كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە عەون زیان عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان كرد و ئاماژە بەوە دەكات كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پلاندانان ئامادەی كۆبوونەوەكە بووە و باسی نوێترین پێشهاتەكانی ئاویان كردووە.
    سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە كە پێویستە ئەم دۆسیە لە ئەركەكاندا لە ڕێگەی كاری جددی و هەوڵە هاوسەنگەكانی حكومی و ناحكومییەوە بۆ پاراستنی سەرچاوەكانی ئاو لە پێشینەی كارەكان بدرێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە زۆربەی دیزاینەكانی پڕۆژەكان بوونیان هەیە و چاوەڕێی جێبەجێكردنن.
    جەختیشی لەوە كردەوە : پێویستە پاراستنی ئاو لە دەریاچە و هۆڕەكان و پاراستنی بەنداوەكان و دامەزراندنی بەنداوی دیكە بۆ پاراستنی سەرچاوە ئاوییەكان لە لەدەستدان و سود وەرگرتن لەو بڕە زۆرەی بارانبارینی ئەمساڵ، ئەمە جگە لەوەی ڕێگری لە زیادەڕۆیی ئەو حەوزە ماسییانە دەكرێت كە لەسەر كەنارەكانی ڕووبارەكان، ئاماژە بە گرنگی پەرەپێدانی شێوازەكانی ئاودێری دەكات و پەسەندكراوە چونكە شێوازەكانی ئێستای ئاودێری سەرچاوەیەكی زۆری ئاو كەم دەكەنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆكایەتی كۆمار كاردەكات بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنێكی باڵاتر بۆ ئاو كە پسپۆڕانی وەزارەت و ئۆرگانە پەیوەندیدارەكان لەخۆبگرێت و ئەركی خۆی دەگرێتە ئەستۆ بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو كێشانەی كە بەردەم دۆسیەی ئاوەكە كەوتووە، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەنجومەنێكی گەورە و ئەركی نیشتمانییە، ئاماژە بە پێویستی دەستەبەركردنی پشكی ئاوی دادپەروەرانە بۆ عێراق لە ڕووباری دیجلە و فوراتەوە و هەماهەنگی لەگەڵ توركیا و ئێرانی دراوسێ لەم ڕووەوە بە چوونە ناو دانوستانی جددی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك كە گەرەنتی دادپەروەری لە پشكی ئاو بۆ هەمووان بكات .
    سەرۆكی كۆمار ئامادەیی خۆی بۆ پاڵپشتیكردنی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە كارەكانیدا، چونكە بە یەكێك لە كۆنترین وەزارەتەكان دادەنرێت و گرنگییەكی تایبەتیشی هەیە، جەختی لە پێویستی كاركردن بۆ زیادكردنی بودجەی وەزارەتەكە كرد بۆ ئەوەی ئەو وەزارەتانە دەتوانێت پێداویستییەكانی دابین بكات و پڕۆژەی پێویست بۆ باشتركردنی بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو لە وڵاتەكەدا تەواو بكات.
    لای خۆیەوە وەزیر عەون زیاب عەبدوڵڵابەرژەوەندی جەنابی سەرۆك كۆماری لە دۆسیەی ئاو و ڕێنماییەكانی لەم بارەوە بەرز نرخاند، هەروەها ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە ڕەوتی كارەكانی وەزارەت و ئەو پلانانەی دانراون بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئاو لە وڵات بەرز نرخاند.