دوای پێنج ساڵ لەراگیرانی کۆلێژی هێزی ئاسمانی دەرگای بەڕووی وەجبەیەکی نوێ لەبەشداربوانی دەکاتەوە

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 9-01-2023, 17:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دوای زیاتر لە پێنج ساڵ پچڕانی کۆلێژی هێزی ئاسمانی عێراق دەرگاکانی بەڕووی وەجبەیەکی نوێی لە بەشداربوواندا کردەوە لە چوارچێوەی خولی (80)ی ڕاهێنانی .
    ئەمرۆ دووشەممە، "ثابت محمد سەعید عەباسی" وەزیری بەرگری بە فەرمی وەجبەی نوێی لە خولی80ی مەشق و ڕاهێنان بۆ هێزی ئاسمانی عێراق ڕاگەیاند.
     "عەباسی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"ئەمڕۆ لە بنکەی "محمد عەلائی " ئاسمانی کۆدەبینەوە بۆ وەرگرتنی وەجبەیەکی نوێ لە پاڵەوانان کە توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و تەواوی تواناکانیان بۆ سوپای عێراق دابین بکەن بەمەبەستی پاراستنی عێراق ، و ئاسایشی لە هەر هێرش یان دەستدرێژییەک کە بکرێتە سەری. 
     ئاماژەی بەوەشکرد، ئێوە نوێنەرایەتی ئایندەی عێراق دەکەن، فڕۆکەوانی داهاتوون و لەڕێگەی ئێوەوە ئاسمانی عێراق دەپارێزرێت.
    وەزیری بەرگری لە درێژەی قسەکانیدا وتی "ئەمڕۆ لەم شوێنە کۆدەبینەوە بە مەبەستی ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ناونوسکردنتان لە خولی مەشق و ڕاهێنانی 80، کە لە کۆلێژی هێزی ئاسمانی دەکرێتەوە. هیوادارین لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە دابن کە پێتان سپێردراوە.