وەزیری دەرەوە: عێراق پشتیوانی بوونی بزووتنەوەیەكی هاودەنگی ڕاگەیاندراو دەكات بەرەو فەڵەستین

سیاسی
  • 8-01-2023, 19:08
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە دووپاتی كردەوە كە پرسی فەلەستین هەستیارییە و دەركەوتەی لە كۆبوونەوە و سیاسەت و خەمی سەرەكی ڕۆژانەی عێراقدایە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە عێراق پشتیوانی لە بوونی بزووتنەوەیەكی ڕاگەیەندراوی هاودەنگی بەرەو فەلەستین دەكات.
    وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی لەنێردراوی سەرۆكی فەلەستین و سكرتێری كۆمیتەی ناوەندیی بزووتنەوەی فەتح و سەڕۆكی ئەنجومەنی باڵای لاوان و وەرزش فەریق جبریل ڕەجوب كرد.
    وەزیری ناوخۆ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ پاڵپشتی دەوڵەتی فەلەستین بۆ كەنداوی 25، جەختی لەوە كردەوە كە پاڵەوانێتییەكە چەندین ڕەهەندی هەیە، مێژووی دوور و درێژی ئەم پاڵەوانێتییە و ڕووداوەكان لە مێشكی هاندەرانی تۆپی پێی كەنداو و عەرەبی چەسپاوە، ئەوەشی خستووەتە ڕوو دووەم جارە عێراق میوانداری پاڵەوانێتی كەنداو دەكات، وەك چۆن یەكەمجار لە ساڵی 1979 لە بەغدا بوو، لە چاپی پێنجەمی كەنداو.
    لە بەیاننامەكدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكاریی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات كرد، هەروەها كۆمەڵێك پرسی ناوچەیی بەتایبەتی دیارترین پێشهاتەكانی ناوچەكە ولەسەر یەكڕیزی هەڵوێستی فەڵەستین و گرنگی بۆ ڕێبازی ستراتیژی خوازراوە بۆ مافەكانی گەلەكەی.
    وەزیری ناوخۆ ووتیشی : عێراق پاڵپشتی لە بوونی بزووتنەوەیەكی ڕاگەیەندراوی هاودەنگی بەرەو فەلەستین و دۆسیەكەی دەكات، جگە لە هەماهەنگیی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەو بارەوە، داوای كرد پێویستە دۆزی فەلەستین گرنگترین بەش بێت لە ئەجندەی عەرەب و كارنامە و خەمی بەكۆمەڵی هەموو لایەنەكانی.
    داوای كرد : گرووپێكی پەیوەندیكردن پێكبهێنرێت كە مامەڵە لەگەڵ دۆزی فەلەستین بكات، و كاربكات بۆ دروستكردنی تۆڕێكی ناوچەیی كە درێژكراوەی نێودەوڵەتی فرەلایەنەی هەبێت.
    لای خۆیەوە نێردەی سەرۆكی فەلەستین سوپاسی خۆی بۆ پاڵپشتیی فەڵەستین و ئامادەبوونی لە كەنداوی 25 دەربڕی و ستایشی رێورەسمی كردنەوەی پاڵەوانێتییەكەی كرد، كە لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسڕە میوانداری كرا و نمایشە هونەرییە جوانەكانی ، جەختی كردەوە كە پاڵەوانێتی كەنداوی 25 نەك تەنها سوودی بۆ بەسڕایە، بەڵكو بۆ تەواوی وڵاتانی كەنداوە، بە گواستنەوەی وێنەیەكی جیاواز بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی لە پایتەختەكانی كەنداو لە ئایندە.
    جبریل ڕەجوب جەختی لەوەشكردەوە كە ڕێكخستنی 25هەمین پاڵەوانێتی كەنداو لە عێراق ڕەنگدانەوەی گەڕاندنەوەی ڕۆڵی عێراقە لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی، هەروەها دۆخی سەقامگیری ناوخۆی عێراق لە هەموو ئاستەكاندا پشتڕاست دەكاتەوە.