سەرۆک کۆمار فۆرمی ئاشکراکردنی کۆی سامانەکەی رادەدستی دەستەی دەستپاکی کرد

سیاسی
  • 2-01-2023, 15:42
  • +A -A

     بەغداد/INA

    ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی دەستپاکی فیدراڵ ڕایگەیاند " کە سەرۆک کۆماری کۆماری عێراق ، کۆی گشتی سامانی خۆی 
     بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئاشکرا کرد.
     لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "دەستەی دەستپاکی ، فۆڕمی ئاشکراکردنی سامانی لە "عەبدولەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆک کۆماری کۆماری عێراق وەرگرتووە.
    بەیاننامەکەی دەستەی دەستپاکی ئەوەشی خستۆتە روو "کە فۆرمی ئاشکراکردنی سامانی گشتی هەر یەک لە "محمد عەلی تەمیم " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق و پەرلەمانتاری خولی ئێستا "مستەفا جبار سند " وەرگرتووە،کە سەرجەمی خۆیان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئاشکراکردوە.
    لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە" ئاشکراکردنی سامانی بەرپرسان بەپێی مادەی (16 / یەکەم / ج، ه) لە یاسای دەستەی هەموارکراوی ژمارە (30ی ساڵی 2011)دا هاتووە کە تیایدا پێویستە سەرۆک وەزیران و جێگرانی سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی و بەرپرسەباڵاکان لە پۆستە فەرمییەکان ،راپۆرتی داراییان لەبارەی کۆی گشتی سامانیان پێشکەش بە دەستەی دەستپاکی بکەن.