بەبۆنەی کۆچی دوایی پاپای پێشووی ڤاتیکان سەرۆکی کۆمار پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ ڤاتیکان و مەسیحیەکان دەربڕی

سیاسی
  • 2-01-2023, 15:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید" سەرۆکی کۆماری عێراق ، هاوخەمی خۆی بۆ لە کۆچی دوایی پاپای پێشووی ڤاتیکان دەربڕی .
     "ڕەشید" لە تویتێکدا لە لاپەرەی رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە رایگەیاند "بە خەمێکی قوڵەوە،جیهان هەواڵی کۆچی دوایی پاپا "باندێکتی" شانزەهەمی پێگەیشت، دوای ژیانێکی پڕ لە ئاوات و کارکردن بۆ مرۆڤایەتی و دادپەروەری و خۆشەویستی و لێبوردەی و میهرەبانی. 
     لەدرێژەی تویتەکەیدا "سەرۆک کۆمار " بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی قووڵی خۆی ئاراستەی پاپا "فرانسیس " پاپای ڤاتیکان و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و هەموو برا مەسیحییەکان کرد کە باوەڕیان بەو بەهایانە هەیە کە پاپای کۆچکردوو ژیاوە و کاریان لەسەر کردووە.