سودانی فەرمانی لابردنی بلۆكی كۆنكرێتی ناوچەی شاكرعانی و دروستكردنی شەقامێكی گرنگ دەدات

سیاسی
  • 1-01-2023, 13:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی لابردنی بلۆكی كۆنكرێتی لە ناوچەی شاكر عانی و دروستكردنی شەقامێكی گرنگی دەركرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : محەممەد شیا ع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی گەشتەكەیدا كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ژمارەیەك ناوچەی پایتەخت ئەنجامیدا، سەردانی ناوچەی شاكرعانی كرد لە بەغدا، ئاماژەی بەوەشكرد كە : خەڵكی ناوچەكە بانگەوازیان لە سودانی كرد كە ئەو بلۆكە كۆنكرێتیانەی كە دەكەونە سەر سنوورەكانی ناوچەكەیان لاببات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی فەرمانی لابردنی ئەو بلۆكانەی دەركرد دەستبەجێ و دروستكردنی شەقامێكی گرنگ لە ناوچەكەدا، ئاماژەی بەوەشكرد : تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری دەستبەجێ دەستیانكرد بە بەرزكردنەوەی بلۆكەكان و جێ بەجێكردنی دروستكردنی شەقامە گرنگەكە.