بەغداد - INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، ئەمڕۆ شەممە، بپیرۆزابیی هاتنی ساڵی نوێی میلادی دەكات.
حەلبوسی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: پێشوازی لە هاتنی ساڵی نوێی میلادی 2023 دەكەین، هیوادارین ببێتە ساڵێكی ئەمنی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەكەمان و گەلانی جیهان و بەپەرۆشی هەموو هەوڵێكی نیشتمانیی دڵسۆزانە كە كاربكات بۆ باشتركردنی بارودۆخۆكە و زاڵبوون بەسەر تەحەداكاندا.