بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ شەممە بەبۆنەی سەری ساڵەوە پیرۆزبایی لەتەواوی گەلی عێراق كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەڕاگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەندەلاوی پیرۆزبایی و بەرەكەتی دڵسۆزانەی خۆی پێشكەشی هەموو گەلانی عێراق دەكات بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە، هیواشی خواست كە ساڵی نوێ ببێتە ساڵی چاكە و بنیاتنان و نوێبوونەوە و بەخشین و سەقامگیرییەكی پتەوی ئەمنی و ئابووری و وڵات لەساتەوەری بێدەنگی ئابووری ئێستاوە بەرەو ساتی خێراكردنی پێشكەوتنی هەموو سێكتەرەكان هەنگاوبنێت بۆ ئەوەی هەموو ئەمانە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ژیانی عێراقییەكان هەبێت.