پارێزگاری بانکی ناوەندی : بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دۆخێکی کاتییە

ئابوری
  • 31-12-2022, 16:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ شەممە، مستەفا غالب مەخەیف، پارێزگاری بانکی ناوەندی دووپاتی کردەوە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دۆخێکی کاتییە، هاوکات ئاماژەیە بۆ ئەوەی فرۆشگاکانی فرۆشتنی ئەو دراوە دوو هێندە زیاد دەکرێت.
     بانکی ناوەندی لە راگەیەندراوێكدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "مستەفا غالب مەخەیف پارێزگاری بانکی ناوەندی سەردانێکی مەیدانی بۆ ژمارەیەک بانک ئەنجامدا کە دەستیان بە فرۆشتنی دراوی بیانی کردووە".
     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "پارێزگاری عێراق داوای کردووە، لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی بانکی، ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی فرۆشتنی دراوی بیانی بەو هاوڵاتیانە بکات کە ئارەزووی بەدەستهێنانی دەکەن بۆ مەبەستی گەشتکردن و چارەسەرکردن و ئەوانی دیکە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "بانکی ناوەندی". کۆمەڵێک بڕیاری داوە کە بەشدارن لە بەدەستهێنانی سەقامگیری لە بازاڕی دراوی بیانیدا”.
     بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكە ، ناوبراو پشتڕاستی کردەوە، کە "دەروازە بانکییەکان بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی دوو هێندە دەکرێن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گەشتیاران، لەگەڵ ئەگەری زیادکردنی بڕی ئەو بەشە هەفتانەیەی کە بۆ بانکەکان تەرخانکراوە".