تاهر بەتات: ئەو ڕێوشوێنانەی سودانی بۆ کەمکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر کاریگەر لە سەقامگیری بازاڕە ناوخۆییەکان كرد

ئابوری
  • 29-12-2022, 22:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، تاهر بەتات پەرلەمانتاری بزووتنەوەی تەسمیم دووپاتی کردەوە، ئەو ڕێوشوێنانەی کە لەلایەن سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سودانییەوە گرتەبەر بۆ کەمکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، بەشێوەیەکی کاریگەر بەشدارییان لە سەقامگیری بازاڕە ناوخۆییەکان كرد.
     بەتات لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: "هەنگاوی فرۆشتنی دۆلار ڕاستەوخۆ بە هاووڵاتیان بە مەبەستی گەشتکردن، کۆنترۆڵکردنی گەندەڵی دراوی بیانی زۆر سنووردار دەکات".
     ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو جۆرە هەنگاوانە متمانەی هاووڵاتی بە حکومەت زیاد دەکەن و سەقامگیری بازاڕ دەپارێزن و نرخە گرانییەکان کەم دەکەنەوە".