سودانی بانکی ناوەندی هان دەدات کە بە نرخی فەرمی دۆلار بەهاووڵاتیان بفڕۆشێت

سیاسی
  • 27-12-2022, 14:05
  • +A -A

    بەغداد/ ـINA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هانی بانکی ناوەندی دا کە ئەو ڕێکارانە کارابکات کە دەبێتە مایەی فڕۆشتنی دۆلار بەهاووڵاتیان بە نرخی فەرمی.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند سودانی کۆبوونەوەیەکی سازدا لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی مستەفا غالب مخیف و گوێی گرت بۆ وردەکاریەکانی ئەم کێشەیە.
    هەروەها سودانی هانی بانکی ناوەندی دا کە سەقامگیری لە نرخی دۆلاردا دروست بکات بەگوێرەی ماددەکانی 3 و4 ی یاسای بانکی ناوەندی عێڕاقی کە باس لەسەقامگیرکردنی نرخی خستنە بازاڕی ناوخۆدەکات.
    هەروەها سودانی هانی بانکی ناوەندی دا کە هەنگاوەکانی فڕۆشی دۆلار بەهاووڵاتیان کارابکات ئەویش لەڕێگای کڕینی کارتە ئەلکترۆنیەکانەوە.
    هەروەها پارێزگاری بانکی ناوەندی هەڵوێستی ئەرێنی دۆخی دارایی خستەڕوو و جەختیشی لەوەکردەوەکە ئەم کێشەیە کاتیەو هۆکاری هونەری لەپشتەوەیە و لەگەڵ کاراکردنی سەکۆی ئەلکتڕۆنی و دواکەوتنی حەواڵەکانەوە سەری هەڵداوە.