مالیکی: قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەمنی هەیە

سیاسی
  • 26-12-2022, 19:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"نوری مالیکی " سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،دووپاتیکردەوە کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەمنی هەیە.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی "مالیکی"لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"نوری مالیکی "سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،لە نووسینگەکەی خۆی ، ئێوارەی ئەمڕۆ،پێشوازیکرد لە "ئەمیر شەمەری "وەزیری ناوخۆ.
    بەیاننامەکە راشیگەیاندوە"لە میانی کۆبوونەوەکەدا،دۆخی ئەمنی و ڕۆڵی دەزگا و پێکهاتەکانی وەزارەت تاوتوێ کران ،لە برەودان بە سەقامگیری لە وڵاتدا.
    بەپێی بەیاننامەکە "مالیکی" ئاماژەی بەوە کردووە"کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەرزکردنەوەی ئاستی سیستەمی ئەمنی و کاری هەواڵگری کردۆتەوە ،بەئامانجی دابینکردن و پاراستنی هاوڵاتیان و ڕێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ.
     لە بەرامبەردا "عەبدولئەمیر شەمەری" باسی لە پێداچونەوە بە پلانی وەزارەت کرد بۆ باشترکردنی کارەکانی و ئامادەیی هێزەکانی بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان لە سەرجەم پارێزگارەکانی وڵات.