وەزارەتی ناوخۆ: سەرپەرشتی ڕاهێنانی ئاسایشی یاریگاكانمان كرد تایبەت بەكەنداوی (25)

وەرزش
  • 24-12-2022, 13:13
  • +A -A

    بەسڕا - INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆ لە بەردەوامی كارەكانی وەك یەك تیم كە سەرجەم كەرتەكانی ئاسایش و خزمەتگوزاری وەرزشی لەخۆدەگرێـت  دووپات كردەوە ، سەرەڕای باران بارین، بۆ بەِزكردنەوەی ئاسایشی یاریگەكانی بەسڕا وەك ئامادەكارییكان بۆ پاڵەوانیەتی كەنداوی 25 .
    لیوا مەحمود ئەبو ئەلتەمەن نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ لە لیژنەی ئەمنی بۆ پاڵەوانیەتی كەنداوی (25)، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA): راگەیاند و گوتی : سەرپەرشتی مەشقی ئاسایشی یاریگاكەمان كرد بۆ یەكەمجار لە یاریگای مینای نوێ و یاریگای ئۆڵۆمپی كە لە 26ی مانگە بەیاری نێوان كوێتی كوێتی و مینای بەسڕا دەكرێتەوە. 
    ئەبو ئەلتەمەن ووتیشی: ئێوارەی دوێنێ هەینی سەرپەرشتی مەشق و ڕاهێنانی هێزی دەرهێنانمان كرد بۆ دوورخستنەوەی ئاژاوەگێڕان لە یاریگاكان و لەگەڵ خێڵەكانی بەسڕا كۆبووینەوە، هەروەها كۆبونەوەیەكمان دەبێت لەگەڵ سەرجەم ئەو دەزگا ئەمنیانەی كە لە پارێزگاكەن.
    جێگای سەرنجە پاڵەوانێتی جامی كەنداوی عەرەبی لە خولی (25)ی خۆیدا، كە لەلایەن پارێزگاری بەسڕا بۆ ماوەی (6-19)ی مانگی یەكی داهاتوو میوانداری دەكرێت، لە یاریگای (جزع ئەلنەخلە) و یاریگای مینای ئۆڵۆمپی بەڕێوەدەچێت.