سودانی پێشوازی لەجێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات

سیاسی
  • 22-12-2022, 22:27
  • +A -A

    بەغداـ INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ پێنچ شەممە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لەبەڕێز شاخەوان عەبدولڵاهـ جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەڕاگەیندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نلردووە، ڕاگەیاند: لەدیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر دواپێشهاتەکان لەسەر ئاستی نیشتیمانی و میکانیزمەکانی زیاتر بەهێزکردنی هاوکاری لەنێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکار و تەشریعی و ئامادەکردنی ئاراستەکان بەشێوەیەک ببتە هۆی ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەی خزمەتگوزاری و گەشەسەندنی حکومەت بەپێی بەرنامەی ویزاری کە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەندی کردووە.