گرنگی فراوانی میدیا جیهانییەكان بۆ وتەكانی سودانی لە كۆنگرەی لوتكەی بەغداد دوو

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 21-12-2022, 17:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    میدیا هەرێمی و نێودەوڵەتیەكان تیشكیان خستەسەر كۆنگرەی لوتكەی بەغداد دوو كە دوێنێ لە عەممانی پایتەختی ئوردن بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لە سەركردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی هەرێمی و بیانی بەڕێوەچوو، لەسەر وتەكانی سودانی لەكۆنگرەكەدا كە تێیدا جەختیكردەوە كەشەڕی دژی گەندەڵی دارایی و ئیداری لەدڵی ئەولەویاتی حكومەتدایە، و داوای لە وڵاتانی برایان و دۆستان كرد یارمەتیان بدەن بۆ گەرانەوەی سەرمایە تاڵانكراوەكان و بەرەنگاربونەوەی ئایدۆلۆژیای توندڕەی و ئەو هەڕەشەیەی كە عێراق بەهۆی كەمیی ئاوەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، هەروەها داوای لە توركیا و ئێران كرد ئاسایشی ئاوی عێراق مسۆگەر بكەن و هەروەك جەختیشی لەوە كردەوە كە عێراق خۆی لە سیاسەتی جەمسەربەندی داوای تاودان دوردەخاتەوەو و ڕێگە نادات خاكەكەی بۆ هەر هەڕەشەیەك بۆسەر وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت.
    كەناڵەكانی ئەلعەرەبیە و حەدەس و ئەلجەزیرە و سكای نیوز و فرانس 24 و بی بی سی عەرەبی بە سەرنجەوە وتەكانی سودانیان لە لوتكەكە روماڵكرد، ئەو پشتیوانییەی كەعیراق لەوتارەكانی سەركردەكانی بەشداربووی ئەو لووتكەیەدا پێگەیشت لەلایەن سەرجەمی میدیای عەرەبی و بیانییەوە تیشكی خرایەسەر.
    بی بی سی عەرەبی میوانداری ژمارەیەك لەشیكەرەوەكانی كرد بۆ شیكردنەوەی وتەكان و خولی لووتكە و تیشكی خستەسەر سەیرترین پرۆگرام لەگەڵ پێشكەشكاری عێراقی ڕانیا عەتار لەسەر ڕووداوەكە و كاردانەوەكانی لەسەری لە ماڵپەرە جۆراوجۆرەكان و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، بەرنامەی سەرەكی بی بی سی عەرەبی ئێوارەی ئەمڕۆ بە پانێڵێك كە ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران حوسێن عەللاوی تێدا بەشداربوو ئەنجامدرا.
    هەروەها وتاری وەزیری دەرەوەی سعودیە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق سەرنجی سایت و كەناڵەكانی كەنداوی ڕاكێشا و تێیدا پێشوازیكرد لەگەڕانەوەی عێراق بۆ ڕۆڵی ئیجابی بنیاتنەر و بەرژەوەندی شانشینی لەپرۆژەی پەیوەندی كارەبایی.
    تەلەڤزیۆنی ئەلعەرەبیە لە كۆنفرانسەكەدا سەرنجی خستە سەر قسەكانی جۆزیب بوریل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا كە تێیدا تیشكی خستەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە خاكی عێراق لە هەموو لایەكەوە.
    بەیانی كۆتایی ئەم لوتكەیە زۆر هاوشێوەی وتارەكەی سەرۆك وەزیران بوو و زیاتر دەستی لە بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و ناوچەكانی فەڵەستین و كەرتی غەزە و قەیرانەكانی لیبیا گرتەوە.
    ڕۆژنامەكانی عەرەبی وتەی فەرمی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و كۆشكی شاهانەی ئوردن و سەرۆكایەتی میسریان بڵاوكردەوە، لووتكەی پێنج قۆڵی عێراق و ئوردن و میسر و كوێت و فەرەنسای گرتەوە كە بریتی بوو لەڕێككەوتنی ئەو دوو بەشداربووە بۆ بەردەوامبوون لەكاركردن بەچالاكیی بۆ بنیاتنانی ئەنجامەكانی كۆنفرانسەكانی بەغدا لەخولەكانی یەكەم و دووەمدا.