نووسینگەی سیستانی دوای پێشوازی مەرجعی باڵا لە سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوانەکانی داعش،بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

سیاسی
  • 19-12-2022, 12:18
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، نووسینگەی سەید"عەلی سیستانی"مەرجعی باڵای ئایینی لەعێراق، دوای پێشوازی لە سەرۆکی تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوەلە تاوانەکانی داعش، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، هاوکات سەید "سیستانی"ئەو سەرکەوتنەی وەبیرهێنایەوە کە عێراقییەکان بەسەر داعشدا بەدەستی هێنا.
     نووسینگەی سەید "سستانی"لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە، ڕایگەیاندووە"بەیانی ئەمڕۆ ، سەید "سستانی" پێشوازی لە"کریستیان ریتشارد" سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد،بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش.
      بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"سەید "سیستانی " گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی کورت گرت سەبارەت بەو هەنگاوانەی تیمی لێکۆڵینەوە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی لە دوای دامەزراندنیەوە بەپێی بڕیارنامەی ژمارە (2379)ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2017ی زایینیدا.
     لەم دیدارەدا سەید" سیستانی "ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی عێراقییەکان بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکەیان لە چەتەکانی تیرۆریستی داعش بەبیرهێنایەوە، ستایشی ئەو قوربانییە گەورانەی کرد کە رۆڵەکانی وڵات گیانیان بەختکرد بۆ بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتە مێژووییە گەورەیە.
    سەید"سیستانی"جەختیشی لەوە کردەوە کە "بەبێ ئەم سەرکەوتنە یەکلاکەرەوەیە نەدەکرا بەدواداچوون بۆ گروپەکانی داعش بکرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر عێراقییەکان ئەنجامیانداوە، بەتایبەتی تاوانەکانی کوشتن و دەستدرێژی و لەناوبردنی شوێنە دێرینەکانی عێراق.
    وتیشی"پێویستی ڕەچاوکردنی دادپەروەری تەواو لە هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی کە لەم ڕووەوە گیراوەتەبەر.
     هەروەک سەید "سیستانی" جەختی لە "پێویستی کارکردن بۆ ڕزگارکردنی پاشماوەی ژنانی تورکمان و ئێزدی لە دیلێتی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سوریا، و هەنگاوی کاریگەر و پێویست بۆ باشکردنی دۆخی قوربانییەکان، بەتایبەت ئاوارەی کەمپەکان.