سودانی 42 قوتابخانەی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی پارێزگای بەغدا کردەوە

سیاسی
  • 19-12-2022, 11:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، کردنەوەی ٤٢ قوتابخانەی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی پارێزگای بەغدا ڕاگەیاند.
     لەبەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتووە "محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، 42 قوتابخانەی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی پارێزگای بەغدا کردەوە.
     هەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێکردوە"کردنەوەی قوتابخانەکان ، لە چوارچێوەی بەرێوەچونی ئاهەنگێک بوو کە بەو بۆنەیەوە سازکرابوو.