وەزیری نەوت دەركردنی فەرمانی دامەزراندن بۆ زیاتر لە 500 دەرچووی زانستی دەدات

ناوخۆ
  • 18-12-2022, 13:08
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی، (503) دەرچووی كۆلیژەكانی زانست (زانستی)ی دەستنیشانكرد بۆ ئەوەی ببنە میلاك لەسەر كۆمپانیای نەوتی بەسڕە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دوای ڕەزامەندی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی، ڕێنمایی داوە كە دەركردنی فەرمانی وەزاری بۆ دانانی (503) دەرچووی كولیژەكانی زانست (زانستی) بەپێی بڕیاری 192 لەسەر میلاكی كۆمپانیای نەوتی بەسڕە.
    حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت پێشتر داوایەكی پێشكەش بە سەرۆك وەزیران كردبوو بۆ ئەوەی دادپەروەری لەگەڵ ئەم توێژەی خەڵكی عێراق بكات