دەستپاكی: سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دابەشكردنی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركوك دەستگیركران

سیاسی
  • 17-12-2022, 18:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ئەمڕۆ شەممە، دەستگیركردنی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دابەشكردنی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی پارێزگای كەركوكی راگەیاند.
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: تیمەكە كاری گەران و وردبینی بنەڕەتی لیستەكانی پرۆسەی نەوتی سپی لەلایەن كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانەوە بۆ خێزانە ئاوارەكانی كەركوك بۆ ماوەی (1/ 12 / 2021 تا 18 / 1 / 2022) ئەنجام داوە، 
    بەشەكە ئەوەشی خستەڕوو: كە لەماوەی ناوبراودا كۆمپانیاكە (2,610,410) ملیۆن لیتر وەك خێزانی ئاوارە بەسەر خەڵكدا دابەشكردووە، دوای ئەوەی پەنجەمۆریان لەلیستی دابەشكردنەكاندا وەرگرتوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە لەكاتی ئەنجامدانی وردبینی بنەڕەتی لەلایەن تیمەكەوە، پەنجەمۆرەكانی هاوشێوە بە دەستكاریكردن و ساختەكاری سەیركراون.
    ڕونیشیكردەوە: ئەو تیمەی كە چوونەتە بەشی كۆچ و كۆچبەرانی كەركوك بەمەبەستی هاوتاكردنی ئەو ناوانەی كە لەلیستەكانی پرۆسەدان و ناوی ئەو ئاوارانەی كە لەگەڵ بەشەكەدا تۆماركراون، ئامادەبوونی ئەو ناوانەی ئاشكراكردووە كە جگە لە خێزانە ئاوارەكان سووتەمەنییان بۆ دابینكراوە، زۆربەی ئەو ناوانەی لە لیستەكاندا دانراون ناوی وەهمین.
    راشیگەیاند: ڕاپۆرتێكی بنەڕەتیی بە نمایشە تاوانبارە زەوتكراوەكان ئامادەكرا و لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دابەشكردنی نەوتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركوك دوای جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن و لێكۆڵینەوە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوكەوە كە شیاوی بیستنی كەیسەكانی نەزاهەیە.
    رونیشیكردەوە: بەپێی بڕگەكانی مادەی (331) ی یاسای سزاكان، ئاماژە بەوەكراوە كە بەكەفالەت ئازاد دەكرێن كە دەكاتە (10,000,000) ملیۆن دینار هەریەكەیان دوای تۆماركردنی لێدوانەكانیان بەشێوەیەكی دادوەری و بەستنەوەی تۆماری پێشوویان و لەبەرگیراوەكانیان بۆ ئەوەی رەوانەی دادگای تایبەتمەند بكرێن.