سودانی: حكومەت كاردەكات بۆ دابینكردنی باشترین وەرهێنان بۆچاكسازی و ئابووری

سیاسی
  • 17-12-2022, 13:40
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆك وەزیانی عێراق محەمەد شیاع سودانی دووپاتی كردەوە كەحكومەت كار بۆ دابینكردنی هەموو شتێك دەكات كەوەبەرهێنانی گونجاوی سەرچاوە سرووشتی و مرۆیییەكان لەرێگەی چاكسازییەئابوورییەكان بەدەست بهێنێت.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سودانی كارەكانی خولی بیست و نۆیەمی كۆنفرانسی ئەندازیاری عەرەبی كردەوە كە لەبەغدای پایتەختەوە میوانداری دەكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی پێشوازیكرد لە بانگهێشتكردنی ئەنجومەنی باڵای فیدراسیۆنی ئەندازیارانی عەرەبی لە حەفتا و هەشتەمین دانیشتنیدا لە بەغدا، هەروەها پیرۆزبای حكومەت بۆ كارەكانی ئەو كۆنفرانسە كە لەژێر ناونیشانی (كۆمەڵگەی زانیاری و تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو لە وڵاتانی عەرەبی)، كە لەلایەن یەكێتی ئەندازیارانی عێراق و فیدراسیۆنی ئەندازیارانی عەرەبەوە داوای لێكرابوو.
    سودانی لەمیانی وتارێكیدا لە كاتی كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا وتی: ئەمڕۆ ئێمە لە كۆنفرانسەكەدا مێژوو و شارستانیەت وەبیر دێنینەوە و دەستەواژەی ئەندازیاری و عەقڵیەتی ئەندازیاری بە مانا هەمەلایەنەییەكە بە واتای بڕبڕەی پشتی زۆربەی ئەو شارستانیەتانە دێت كە سەریان هەڵداوە، ئاماژەی بەوەشكرد : كە ئەندازیاری زانستەكان بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش و سەرسوڕهێنەر بەشدارییان كردووە لە گەشەپێدانی كۆمەڵگاكان و ژیانیان بە شێوەیەكی باشتر و ئاسانتر و ڕێكخراوتر دابین كردووە و بەشدارییان لە باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان كردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمەڵەی ئەندازیارانی عێراق كە لە ساڵی 1959 دامەزراوە و میوانداری ئەم كۆنفرانسە دەكات، یەكێكە لە كۆنترین كۆمەڵە پیشەییەكانی جیهانی عەرەبی، بەو پێیەی بەشدارییەكی زۆری لە سەركردایەتی پیشەیی كاری ئەندازیاریدا كردووە، و متمانەی بەدەستهێناوە لە كۆمەڵگاكەدا، بە خانووی سەلامەت بۆ پاراستنی پیشەكە و گرنگیدان بە بەرژەوەندییەكانی سودمەندان و ناوەندێك بوو بۆ شارەزایی و ئامۆژگاری پیشەیی و سەركردایەتی كۆمەڵگەی ئەندازیاری كرد بۆ ئەوەی ببێتە ڕكابەرێكی ناوچەیی و جیهانی.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لەكاتێكدا كە من ستایشی ڕۆڵی ئەندازیارانی عێراق دەكەم لە هەموو ئەو هەلومەرجەی كە وڵاتی ئازیزەكەمان پێیدا تێپەڕیوە، سڵاو لە سەبر و پابەندبوونیان بە پیشەیی بوونی بەرزیان و پەرۆشییان بۆ دابینكردنی باشترین لە بوارە جیاوازەكانیاندا و وە بانگهێشتیان دەكەم كە ڕۆڵێكی دیاریان هەبێت لە قۆناغی داهاتوو و لە كەرتە گرنگەكاندا كە لە ڕێبازی وەزاریماندا ئاماژەمان پێكرد، كە متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەڕێزیان بەدەستهێنا.
    دووپاتیشی كردەوە : حكومەت كار بۆ دابینكردنی هەموو شتێك دەكات كە وەبەرهێنانی گونجاوی سەرچاوە سروشتی و مرۆییەكان بەدەستبهێنێت لەڕێگەی چاكسازییە ئابوورییەكانەوە كە تیشك دەخاتە سەر باشتركردنی ژینگەی كار و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەردەم شارەزایی و لێهاتوویی، هەروەها هەمەچەشنكردنی سەرچاوەی داهات بەبێ ڕوونی بەدی نایەت و هاوبەشی جددی لەگەڵ كەرتی تایبەتدا.
    لە كۆتاییدا دەڵێت: من لەبیرم نەچێـ دەستخۆشی لە ئەنجوومەنی باڵای یەكێتی ئەندازیارانی عەرەب دەكەم كە 78ەمین كۆبوونەوەیان لە بەغدای پایتەخت، بەرێوەچوو، ئەو شوێنەی كە ئەم ئەنجومەنە دێرینەی تێدا دامەزرا، بێبەش نیم و داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنەكە دەكەم بڕیارێك بدات بۆ گەڕاندنەوەی بارەگای ئەنجومەنەكە بۆ شوێنی دامەزراندنی، بۆ ئەوەی بەغدا جارێكی دیكە لە باوەشی بگرێتەوە، و هەموو جۆرە پشتگیرییەكی پێویست پێشكەش دەكەین.