شێخ خەزعەلی: بلۆكی ڕاستگۆكان زۆر گرنگی بە پارێزگای پیرۆزی كەربەلا دەدات

سیاسی
  • 15-12-2022, 19:14
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمینداری گشتی عەسائبی ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی، پشتڕاستی كردەوە كە فراكسیۆنی سادقون گرنگییەكی زۆر بە پارێزگاری كەربەلای پیرۆز دەدات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاند: "شێخ خەزعەلی بەیاوەری پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سادقون سەردانی پارێزگای كەربەلای پیرۆز كرد.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "شێخ خەزعەلی ستایشی ئەدا و هەوڵەكانی پارێزگاری كەربەلا دەكات، هەروەها سروشت و قەبارەی خزمەتگوزارییەكانی پێشكەشكردنی شارە پیرۆزەكە سەرەڕای هەموو ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی بووەتەوە".
    بەپێی راگەیندراوەكە، شێخ خەزعەلی جەختی لەوە كردووەتەوە،فراكسیۆنی سادقون گرنگییەكی زۆر بە پارێزگاری كەربەلا و خەڵكە بەشەرەفەكەی دەدات، و بەردەوامە لە پێشكەشكردنی هەموو جۆرە پاڵپشتی و پشتیوانییەك بۆ پێشخستنی واقیعی پارێزگاكە، بەتایبەتی لە لایەنی خزمەتگوزارییەوە .
    لای خۆیەوە، پارێزگاری كەربەلا، نەسیف خەتابی، سوپاسی هەڵوێست و هەوڵەكانی شێخ خەزعەلی و فراكسیۆنی سادیقون كرد، كە ناسراوە لە پشتیوانیكردنی ئەو پارێزگایەی لە هەموو بوارەكانیدا.