کۆبوونەوەیەک لەنێوان تورکیاوعێڕاق ئەنجام درا بۆ هاوکاری لە بواری بەندەرەکان و گواستنەوەو هێڵی ئاسنین

ناوخۆ
  • 13-12-2022, 20:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محێبس سەعداوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا باسیان لە بوارەکانی هاوکاری کرد لەکەرتی بەندەرەکان و گواستنەوەو هێڵەکانی ئاسن.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەعداوی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەنقەڕە لەبەغداد علی ڕەزاگونای و شاندی یاوەری و جەختی لەوەکردەوەکە کۆمپانیاکانی تورکیا دەتوانن ئەوئەرکانە ڕایی بکەن کەپێیان سپێردراوە، ئاماژەشی بەوەدا کە لەلایەن سەرۆک وەزیران سودانیەوە ڕاسپێردراوە کە تاوتوێی پڕۆژەکانی هێڵی ئاسنین و ڕێگاکانی وشکانی بکات لەگەڵ شاندەکەدا.
    هەروەها سەعداوی وتی کە هەماهەنگی وهاوبەشی لەنێوان تورکیاوعێڕاق زۆرگرنگەوعێڕاق مکووڕەلەسەر تەواوکردنی بەندەری فاو و ڕێگای گەشەدان لەنێوان تورکیاو عێڕاق.
    لەلایەن خۆیەوە شاندی تورکیا ئامادەگی خۆی نیشان دا بۆ کارکردنی هاوبەش لەگەڵ عێڕاقدا
    بۆ تەواوکردنی سەرجەم پڕۆژەکان وداڕشتنی پلان بۆیان.