سەرۆک کۆمار لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم باس لە گفتوگۆکانی نێوان بەغداو هەولێر دەکات

سیاسی
  • 13-12-2022, 17:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبدللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان پێشهاتەکانی گفتوگۆی نێوان بەغدادو هەولێر تاووتوێ کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە شاندی حکومەتی هەرێم کە ژمارەیەک لە وەزیران وبەرپرسانی لەخۆگرتبوو.
    ئاماژەشی بەوەدا کە لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی سیاسی و قۆناغی دانوستانەکانی نێوان هەردوولاکرا.
    لەلایەن خۆیەوە سەرۆک کۆمار جەختی لە پشت بەستن بە گفتوگۆ کردەوەبۆ چارەسەر کردنی کێشەکان.