وەزارەتی کۆچبەران نەوت بەسەر ئاوارەکان دابەش دەکات

ناوخۆ
  • 13-12-2022, 11:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دەستی کردووە بە دابەشکردنی نەوت بەسەر ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان.
    بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ئاماژەی بەوەدا کە لە چوارچێوەی فەرمانەکانی وەزیری کۆچ وکۆچبەران ئیڤان فائق جابڕو وەزارەت دەستیکردووە بە دابەشکردنی نەوت بەسەر 
    8871 خێزانی ئاوارەی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان.
    ڕوونیشی کردەوە کە زیاترلە 440 هەزار لیترلە کەمپەکانی خانکێ و باجدکندالا و قادیا و ماملیان لە قەزای ئاکرێ دابەشکراون کە سەربە پارێزگای دهۆکە و 5469 خێزانی گرتووەتەوە هەروەها 170 هەزار لیتریش دابەشکراوەتەسەر کەمپەکانی دێبەگەو خازر و حسن شام یەک ودوو لەپارێزگای هەولێر کە 3402 خێزانی گرتووەتەوە.