سەید حکیم جەخت دەکاتەوە سەر پاڵپشتکردنی حکومەت

سیاسی
  • 13-12-2022, 10:21
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    سەرۆکی ڕەوتی حیکمە عماڕ حکیم لەمیانەی پێشوازیکردنی لە سەرۆکی هاوپەیمانی عزم موسەننا سامەڕائی جەختی کردەوە لە پاڵپشتکردنی حکومەت.
    سەید حەکیم لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لە میانەی پێشوازیکردنمان لە موسەننا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و احمد جبوری سەرۆکی حزبی جماهیری نیشتیمانی باسمان لە بارودۆخی سیاسی و واقعی پارێزگای سڵاح الدین کرد.
    وتیشی لەدیدارەکەدا جەختمان کردەوە سەر پاڵپشتکردنی حکومەت لەهەردوو ڕووی جەماوەری وسیاسیەوە و داواشمان لە لایەنە سیاسیەکان کردووە کە لەئاستی ئاڵنگاریەکاندابن و بەرژەوەندی گەل و نیشتیمان بخەنە پێش هەموو بەرژەوەندیەکەوەوداواشمان کردووە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازی و هەواڵگریەکان بەردەوام بن ئاڵنگاری ئەمنی وادەخوازێت کە هەموو هاوکاربن و هەماهەنگ بن.