سەرۆک کۆمار جەخت لەسەر گرنگی کۆکردنەوەی سەرچاوەکانی داهاتی نیشتمانی و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان دەکاتەوە

سیاسی
  • 12-12-2022, 14:20
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق ، جەختی لە گرنگی کۆکردنەوەی سەرچاوەکانی داهاتی نیشتمانی و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان کردەوە.
    لەوبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە تیایدا هاتوە "ئەمڕۆ " لەتیف ڕەشید،لە کۆشکی سەلام ، پێشوازی لە "مستەفا غالب موخیف" پارێزگاری بانکی ناوەندی لە عێراق کرد .
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشدا "لە میانی کۆبوونەوەیەکدا ،باسیان لە گرنگی ڕۆڵی بانکی کردوە کە ناوەندی پرۆسەی سەقامگیرکردنی سیستەمی دارایی و ئابوورییە لە وڵاتدا ، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، و وەرگرتنی هۆشیاری سیاسەتە داراییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی ئابووری عێراق دەبنەوە.
     بەپێی بەیاننامەکە ، سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە،لە گرنگی کۆکردنەوەی سەرچاوەکانی داهاتی نیشتمانی عێراق.
    هەروەک جەختی لە "پێویستی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و داخستنی دەروازە سنوورییە نایاساییەکان و ڕێکخستنی هاوردەکردنی گومرگی بۆ زیادکردنی بودجەی دەوڵەت کردەوە .
     هەروەها تەئکید لەسەر گرنگی هاندان و ڕاکێشانی وەبەرهێنان لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت،و جێبەجێکردنی مەرجە یاساییەکان کردەوە کە گرینگترینیان دۆخی ئەمنی سەقامگیرە لە وڵاتدا.
    لەبەیاننامەکە دا ئەوەش هاتوە کە لە کۆبونەوەکەدا باس لە بەهێزکردنی کەرتی گەشتیاری لە وڵات، و هاندانی گەشتیاری ئایینی و شوێنەواری، و دانانی کۆنتڕۆڵی پێویست بۆی، بەو پێیەی داهاتی دارایی بۆ بودجەی دەوڵەت دروستدەکات کە کەمتر نییە لە داهاتی وەبەرهێنان