فایق زیدان لەگەڵ باڵیۆزی سوریا تاوتوێی ئەگەری یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و هاوکاریی دادوەری دەکات

سیاسی
  • 12-12-2022, 12:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"دادوەر فائق زەیدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، و "سەتام جدعان " باڵیۆزی سوریا لە عێراق،هەوڵی لێکتێگەیشتن و هاوکاری دادوەری نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
     لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "دادوەر فائق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "سەتام جدعان " باڵیۆزی سوریا لە عێراق کرد.
     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە"لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە ئەگەری ئەنجامدانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و هاوکاری دادوەری نێوان هەردوو وڵاتی برا کردووە.