سەرۆک کۆمار: ڕۆژی سەرکەوتن و یادکردنەوەی قوربانیدانی گەلەکەمان و هێزە ئەمنییەکانە لە ڕۆبەرۆبوونەوەی تیرۆردا

سیاسی
  • 10-12-2022, 13:29
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ڕۆژی سەرکەوتن یادکردنەوەی قوربانیدانی گەلەکەمان و هێزە ئەمنییەکانە لەڕۆبەروبوونەوەی تیرۆردا.
    سەرۆک کۆمار لەتویتێکدا لە تویتەرەکەیدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕاگەیاند: "ساڵیادی ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعشدا،"ئێمە قوربانی گەلەکەمان لە بەرامبەر هێرشی تاریکدا لە موسڵ و شەنگال و شارەکانی دیکە بەبیر دێنینەوە کە بەدەست تاوانەکانی تیرۆریستانی داعشەوە دەجاوسانەوە.
    ئەوەشی وت: "ئێمە سڵاو لە یەکڕیزی گەلەکەمان و هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمان دەکەین بە هەموو ئەو پێکهاتانەی کە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و تیرۆریان تێکشکاند"
    لەکوتایدا دەمەوێت ئەوە بڵێ: سپاس وستایش بۆ ڕوحی شەهیدانی سەربەرزی گەلو نیشتیمان پارێزەرانی وەڵات.