سودانی بە سەرۆكایەتی شاندێكی فەرمی حكومەت بەرەو ڕیاز بەرێكەوت

سیاسی
  • 8-12-2022, 15:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران ، بە سەرۆكایەتی شاندێكی فەرمی حكومەت بەرەو ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێكەوت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بە سەرۆكایەتی شاندێكی فەرمی حكومەت بەرەو ڕیاز بەڕێكەوت".
    ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی سەردانەكەی سودانی بەشداریكردنە لە لوتكەی عەرەبی چینی كە شانشینی سعودیە میوانداری دەكات.