سودانی بڕیار دەدات لیژنەیەك بنێرێتە زەیقار بۆ لێكۆڵینەوە لەزیانی خۆپیشاندەران

ناوخۆ
  • 7-12-2022, 22:02
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شییاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە بریاریدا لیژنەیەك بنێرێتە زەیقار بۆ لێكۆڵینەوە لەزیانەكانی خۆپیشاندەران.
    وتەبێژی نووسینگەی فەرماندەی گشتی لیوا یەحیا رەسوڵ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیاریدا بە ناردنی لیژنەیەكی باڵای ئەمنیی بۆ پارێزگای زەیقار بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەڕووداوی كوژراو و بریندارانی ناو خۆپیشاندەران.